ھێزە ئهمنییهكانی عێراق لە دووەم رۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامی دەدەن، درێژەیان بە ئەرکەکانیان دا.
له راگهیاندراوێكدا شانهی راگهیاندنی عێراقی بڵاویكردهوه: كه ئهمڕۆ دووشهممه 27 ى 12 ى 2021 ، لە دووەم رۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە پێنج میحوەری زنجیرە چیاکانی حەمرین له پارێزگای دیالە، بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامی دەدەن، درێژەیان بە ئەرکەکانیان داوە.
بەپێی رایگەیەندراوەکە لە دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابین کراوە.
لە دوێنێ یەکشەممەوە، هێزه ئهمنییهكانی عێراق لە پێنج محوەری زنجیرە چیاکانی حەمرین، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی داعش، ئەنجام دەدەن.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
ئۆپەراسیۆن بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵاتی عێراق بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.