Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 12:45

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%


تەقینەوەیەک کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق، کردە ئامانج.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە کە بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای خێرای دیوانییە بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، ئەمە سێیەم جارە کە کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق، بکرێتە ئامانج.
دوێنێ یەکشەممە، دوو تەقینەوە لە پارێزگاکانی ئەنبار و بابل، دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کردە ئامانج.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.