دادگای فیدڕالی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی په‌سه‌ندی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2021ی ڕاگه‌یاند دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌ی كه ئاراسته‌ی كرابوون بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا دادگای فیدڕالی داوایه‌كی فه‌رمی هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحی ڕه‌ت كردبووه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دادگای فیدڕالی جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م لایه‌ن و حزبه سیاسییه‌كان ده‌توانن له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، تانه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست ده‌بن.
دادگای باڵای ئیتیحادی داواشی له په‌رله‌مانی داهاتوو كرد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌نجامه‌كانیش به‌ته‌واوی پشت به ژماردنی ده‌ستی ببه‌ستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.