پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ھ.م.ع) و (ک.ع.ص) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد.
ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (جامایکا) و چەقۆیەک و کەتەرێک و بۆکسخەنجەرێکدا گیرا.
گوتەبێژی پۆلیس لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.