دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدڕالی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی دانی نا به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوای كرد په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه به‌شداربوون له‌م پڕۆسه دیموكراسییه‌ی نیشتمان به‌تایبه‌تیش دادگای باڵا و سوپاسی برامان فائیق زێدان و دادگای ئیتیحادی و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌م".
ڕاشیگه‌یاند: سوپاسی تایبه‌تی گه‌لی عێراقیش ده‌كه‌م كه ئارامیان گرت و هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌رجه‌عییه‌تیش ده‌كه‌م و ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستی به سوپاسگوزاری و ئاهه‌نگگێڕان هه‌یه.
موقته‌دا سه‌در داواشی كرد ئاشتی و ئارامی وڵات بپارێزن، چونكه نیشتمان ئه‌مانه‌ته له ئه‌ستۆمان و پێویستیشه په‌له بكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت (زۆرینه‌ی نیشتمانی) نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی، به‌ڵكو ڕووناكییه‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی نیشتمان و خزمه‌تی گه‌ل بكرێت و ئارامی فه‌راهم بكرێت.
جێی باسه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌م دادگای باڵای ئیتحادی به فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی 2021ی په‌سه‌ند كرد و ئه‌و تانه‌یه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاراسته‌كرابوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.