سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی عێراق پێشبینیکراو بوو بەهۆی ڕەوشی وڵاتەوە، ئومێدمان دەکرد دادگە دادپەروەرانە مامەڵای لەگەڵ تانە و سکاڵاکان بکردایە.
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بە پێچەوانەی ئەوەی پێشبینی دەکرا دادگەی باڵای فیدراڵیی دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ تانە و سکاڵاکان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی 10 ئۆكتۆبهری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی ئەو بڕیارەی دادگەمان دەکرد بەھۆی ڕەوشی ئێستای وڵاتەوە، چونکە ناتوانرێت ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەڵبوەشێنرێتەوە و پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانیش دووبارە ئەنجام بدرێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات " ئومێدمان دەکرد لەگەڵ ئەوەی بەڵگەی روون و سەڵمێندراو خرانەڕوو، دادگەی باڵای فیدراڵیی دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ تانە و سکاڵاکان بکردایە، بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە کێشەی کۆتای ئافرەتان".
هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشەممە دادگەی فیدڕاڵی عێراق به فهرمی پهسەندکردنی ئهنجامهكانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی 2021ی ڕاگهیاند دوای ڕهتكردنهوهی سهرجهم ئهو تانانهی كه ئاراستهی كرابوون بۆ ههڵوهشاندنهوهی ههڵبژاردنهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.