سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه پابه‌نده به بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پابه‌ندبوونمان به بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیتیحادی به‌هۆی پابهندبوونهكانمانهوه دێت به ده‌ستوور و یاسا و هه‌روه‌ها له ترسی ئارامی عێراق له ڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: بڕوای ته‌واومان به ئاڵوگۆڕی سیاسی و جێبه‌جێكردنی دیموكراتی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌رچه‌نده دڵنیاین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ساخته و ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان كرابوو.
هادی عامڕی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و تانه و به‌ڵگانه‌ی پێشكه‌شی دادگای ئیتیحادی كردبوون ڕاست و دروست بوون و پێشكه‌شی هه‌ر دادگای ده‌ستووری هه‌ر وڵاتێكی دیموكراتیمان بكردایه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت بكرێنه‌وه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕأیگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ته‌واوی پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی كه له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌دا ڕووبه‌ڕووی پاڵه‌په‌ستۆی گه‌وره ببووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.