Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 23:20

پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

 

پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە ڕێکەوتی 10ـی 10ـی 2021 ئەنجامدرا.

ئەوەش هاتووە "ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی فیدراڵ"

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو " لە ھەمان کاتدا جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە ڕێگەی یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.