كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌نیا له‌م ساڵه‌دا له شاری كه‌ركووك 98 كه‌س خۆیان كوشتووه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق – نووسینگه‌ی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاماری خۆكوشتنی ساڵی 2021ی له شاره‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌نیا ئه‌مساڵ له شاری كه‌ركووك 98 كه‌س خۆی كوشتووه.
كۆمیسیۆنه‌كه ڕاشیگه‌یاند: له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه خۆیان كوشتووه 78 كه‌سیان ئافره‌ت بوونه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه ته‌مه‌نیان له خوارووی 20 ساڵییه‌وه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.