سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له شاره‌دێی زێلكان له شاری مووسڵ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
بنكه‌كه له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه دروستكراوه و ده‌كه‌وێته شاره‌دێی زێلكان له شارۆچكه‌ی به‌عشیقه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
جێی باسه لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە پێنجه‌مجاره لەلایەن میلیشیاکانەوە به مووشه‌ك ده‌كرێته سه‌ر ئه‌م سەربازگهیهی سوپای توركیا، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌ش چەند هاووڵاتییه‌كی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و هەروەها زیانی ماددی زۆریش بەر ژماره‌یه‌ك له خانووی هاووڵاتییان له نزیك سه‌ربازگه‌كه کەوتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.