Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 08:58

هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی حەبی کۆڕۆنا

کوردستان TV
100%

 

دوای پەسەندکردنی حەبی کۆڕۆنا (پاکسلۆڤید) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی حەبەکە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئێن بی سی نیوز) تێیدا هاتووە کە شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی حەبی کۆڕۆنا و ڕایدەگەیەنن: بەکارهێنانی حەبەکە بۆ هەمووان سەلامەت نییە و پێویستە حەبەکە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربهێنرێت.

شارەزایانی پزیشکی ئەوە دەخەنەڕوو کە حەبەکە بۆ هەموو کەسێک سەلامەت نییە، لەوانەیە مەترسی و هەڕەشە لەسەر ژیانی هەندێ کەس دروست بکات.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکاش هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ئەو حەبانە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی گورچیلە و جگەریان هەیە، جەخت دەکاتەوە لەوەی مەترسییەکانی بۆ سەر ئەو کەسانە زیاترە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت کە حەبەکە لەگەڵ دەرمانە دژە چەورییەکان (ستاتین)، دژە خوێن مەیین و دژە خەمۆکییەکان وەرنەگیرێ، چونکە دەکرێت مەترسی گەورە دروست بکات لەسەر ژیانیان. 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.