Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 10:53

دوو چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین کوژران

کوردستان TV
100%

یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتيى ھێزە چەکدارەکانی عێراق، کوشتنی دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و دۆزینەوەی دوو رفێندراو کە یەکێکیان کوژرابوو ئەوەی دیکەش بە برینداری راگەیاند.

یەحیا رەسوول، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئاماژەی بە پێکدادانێکی نێوان ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراقی و چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین کردووە.

لە تویتێکی رەسوولدا ھاتووە:

"پاڵەوانەکانی تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ، لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی گەڕان و پشکنین لە ناوچەی زنجیرە چیای حەمرین لە پارێزگای دیالە، رووبەرووی چەکدارانی داعشدا بوونەتەوە و توانیویانە دوو تیرۆریست بکوژن. ھەروەھا حەشارگەیەکی تیرۆریستانیان دۆزیوەتەوە کە دوو رفێندراوی تێدا بووە ".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتيى ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەش کردووە یەکێک لە رفێندراوەکانيان بە کوژراوى و ئەوەی دیکەش بە بریندارى دۆزيوەتەوە.
یەحیا رەسوول، لە توێتێکی دیکەیدا دوابەدوای تویتەکەی یەکەم ئەوەی راگەیاندووە کە لەرێگەی ھێزی ئاسمانیی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لەو ناوچەیە بەردەوام دەبێت.

سوپای عێراق، لە 13ی کانوونی یەکەم، رفاندنی چوار کەسی مەدەنیی کە خەریکی راوکردن ببوون لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک دەریاچەی حەمرین لە دیالە و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک بۆ رزگارکردنی ئەمانە راگەیاندبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.