له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆزده‌یه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی نیوكاسل یونایتد میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی كرد، له ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵیك ته‌واو بوو ، هه‌ر له سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی حه‌وت یاریزان ئالان سانت ماكسیمین ده‌ستپێشخه‌ری كردوو نیوكاسل یونایتدی كرده خاوه‌ن تاكه گۆڵی یاریه‌كه و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه‌ی نیوكاسل ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا له هه‌وڵی گۆڵ تۆماركردن بوون و یاریزانانی مانچسته‌ریش به‌رده‌وام بوون له هێرشه‌كانیان ، تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك یاریزان ئه‌دینسۆن كاڤانی مانچسته‌ری كرده خاوه‌ن گۆڵێك و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه .
به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به یه‌ك گۆڵ ته‌واو بوو ، به‌م یه‌كسان بوونه مانچسته‌ر به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوو هه‌شت خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م دایه‌و نیوكاسل یونایتدیش یازده خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی نۆزده‌یه‌م دێت.
له پریمه‌رلیگدا نیوکاسڵ و مانچسته‌ریونایتد یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.