كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سێشه‌ممه 28 -12- 2021:
هه‌ولێر 16 پله ، دهۆك 14 پله ، سلێمانی 15 پله ، هه‌ڵه‌بجه 15 پله ، كه‌ركوك 17 پله.
چوارشه‌ممه 29-12-2021:
هه‌ولێر 15 پله ، دهۆك 13 پله ، سلێمانی 14 پله ، هه‌ڵه‌بجه 15 پله ، كه‌ركوك 16 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.