Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:44

دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری ڕیال مەدرید ئارەزوو دەکات لە مێرکاتۆی زستانەدا تیپەکەی بەجێبهێڵێت

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە دانی سیبایۆسی ئیسپانی و ناوەڕاستكاری یانەی ڕیال مەدرید ئارەزوو دەكات لە مێركاتۆی زستانەدا تیپەكەی بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ڕیزی یانەی ڕیال بێتیسی تیپی پێشووی خۆی.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە كە یانەی ڕیال بێتیس ئامادەیە بڕی دە ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی سیبایۆس خەرج بكات، بەڵام بەرپرسانی میرێنگی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە داوای پازدە ملیۆن یۆرۆ دەكەنز
 هەمان ڕۆژنامە ڕوونیشیكردەوە كە سەرەڕای ناكۆكیە مادیەكانی نێوان هەردوو یانە، بەڵام پێدەچێت لە كۆتاییدا پڕۆسەی گواستنەوەكە سەربگرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی یاریزانەكە دەیەوێت جارێكی دیكە بگەڕێتەوە تیپی پێشووی خۆیز
 جێگای باسە سیبایۆسی تەمەن بیستوپێنج ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروحەڤدە لە یانەی ڕیال بێتیسەوە بە گرێبەستێك بە بڕی شازدە ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیال مەدرید كردو لە دوو وەرزی ڕابردوودا بە خواستن لە ڕیزی یانەی ئارسناڵ بوو، لەم وەرزەشداو بەهۆی پێكان لە هیچ یاریەكی یانەی شاهانە بەشداری نەكردوو.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.