ئه‌مڕۆ سیشه‌م به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌شته‌رگه‌ری كرانه‌وه‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ڕێوه چوو، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاریشه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان نه‌شته‌رگه‌ری كرانه‌وه‌ی دڵ بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەڵگورد شێخ نجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مەڕاسیمی کردنەوەی خزمەتگوزاری نەشتەرگەری کرانەوەی دڵ بەڕێوەچوو.
بڵاویشی كرده‌وه: ئه‌مه بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق لە دەرەوەی سەنتەری شارەکان، خزمه‌تگوزاری نه‌شته‌رگه‌ری كرانه‌وه‌ی دڵ بكرێته‌وه.
هه‌ر لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە شاری سۆران نه‌شته‌رگه‌ری كرانه‌وه‌ی دڵ بۆ منداڵێکی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ئه‌نجامدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.