Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 17:13

ئه‌و داعشه‌ی ده‌ستی هه‌بوو له‌ شه‌هیدکردنی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشێک.. ئه‌مڕۆ کوژرا

کوردستان TV
100%

 

ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ داعشه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشێكی له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان و كوڵه‌جۆ شه‌هید كردبوو، ئه‌مڕۆ له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین كوژرا.

عه‌قید شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: بكوژی شه‌هیدانی گه‌رمیان كه‌ گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش بوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سوپای عێراقدا كوژرا.

ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریسته‌كه‌ ناوی عه‌بدولغه‌نی ئیبراهیم ڕه‌حیمه و ئه‌مڕۆ له‌ گوندی ئه‌بولغازی له‌ چیای حه‌مرین له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی لیوای 54ی هێزه‌كانی سوپای عێراق كوژراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ی داعش بەرپرسی شه‌هیدكردنی هەریەك لە ڕائید سمكۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ و ئاسۆی مام جلال مسۆیی بەرپرسی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان و ژمارەیەكی تری پێشمەرگە بووە لە سنووری کوڵەجۆ و گەرمەسێر.

عه‌قید شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و تیرۆریسته‌ داعشه‌ خه‌ڵگی گوندی تنێره‌ی شاره‌دێی گوڵاڵه‌یه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.