ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی ناوەندیی بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریست، دەرکردووە کە تاوانبارن بە ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەغداد جدیدە و بەھۆیەوە ژمارەیەک زۆری ھاووڵاتیی کوژران و برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەریی، سێ تیرۆریست کە بەشدارییان کردووە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی بەغداد جدیدە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ناوەندیییەوە، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەو بەروارە نەدراوە کە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی، تیایدا تەقێندراوەتەوە.
باس لەوەشکراوە، ئەو سێ تیرۆریستە کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەکراوە، سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشن و ھاتووە "سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو سێ تیرۆریستە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، دەکراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.