سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌م ساڵدا 68 مۆڵه‌تی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29 ی 12 ی 2021، د.محه‌ممه‌د شوكری، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان ئامارى کار‌و چالاکییەکانیانی ده‌سته‌كه‌ی له‌م ساڵدا راگه‌یاند.
سه‌رۆكی ده‌سته له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌م ساڵ، ساڵێکى باشبووە بۆ وەبەرهێنان لەبەر ئەوەى ئەو پارەیەى لە وەبەرهێناندا خەرجکراوە نزیک بووە لەو پارەیەى کە لە ساڵى 2013دا بۆ وەبەرهێنان خەرجکراوە کە ئەو ساڵە تۆپى وەبەرهێنان بووە لە هەرێمی كوردستان.
گوتیشی: هه‌ر له‌م ساڵدا ، مۆڵەتیانداوە بە 68 پڕۆژە داوە بە گوژمەى هەشت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زۆربەى ئەو پڕۆژانەى مۆڵەتیان پێدراون لە سێکتەرى کشتوکاڵى و پیشەسازى و گەشتوگوزار بووە ، هه‌روه‌ها سێ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونیش مۆڵه‌تیان پێدراوه.
د.محه‌ممه‌د شوكری، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان گوتیشی: هه‌ر له ساڵی 2021، 902 پڕۆژەى دیکەى وەبەرهێنان بە گوژمەى 20 ملیار دۆلار پەسەندکراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه هیوادارین لە رێگەى ئەو پڕۆژانە قەبارەى وەبەرهێنان گەشە پێبدەین و دەرفەتى کارى زیاتر بڕەخسێنین و دەبێت لە هەر پڕۆژەیەکیشدا 75%ى دەستى کارى ناوخۆیى بێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ ساڵی نوێ 2022، نۆ ناوچەى پیشەسازى گەورە لە هەرێمى کوردستان بەمەبەستى جۆراوجۆرکردنى داهات دروست دەکرێت.
راشیگه‌یاند: له‌م كابینه‌یه‌دا هەر پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان مۆڵەتى پێبدرێت دەبێت لە کاتى خۆیدا تەواو بکرێت.
سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان: لە ساڵی تازه‌دا 9 ناوچەى پیشەسازى له شاره‌کانی هه‌رێم دروست دەکرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.