پارێزگاری هەولێر ئاماری زیانی لافاوەكان ئاشكرادەكات.
ئهمڕۆ چوارشهممه 29 ى 12 ى 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر لەبارەی زیانی لافاوەكانی هەولێر و قهرهبووكردنهوهی زیانلێكهوتووان رایگەیاند: قەبارەى زیانەکانى هەردو لافاوەکەى ئەمساڵى هەولێر، بە 26 ملیار دینار خەمڵێنراوە کە لە لافاوى یەکەمدا لە رۆژى 30-10-2021، قەبارەى زیانەکان بریتییه بووه لە پێنج ملیار دینار.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی زیانەكانی لافاوی دووەم كە رۆژی 17ی 12ی 2021 روویداوە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێكەوتەوە رایگهیاند: زیانهكانی بە 20 بۆ 21 ملیار دینار خەمڵێنراوە ، راشیگهیاند: 12 كهسیش له لافاوهكهی دووهمی ههولێر گیانیان لهدهستدا.
هەروەک ئاشکرایکرد، ئەو هاوکارییانەى وەک قەرەبو بۆ زیانەکان کۆکراوەتەوە، نزیکەى 11 ملیار دینارە.
پارێزگارى هەولێر، نیگەرانى خۆشى بەرامبەر حکومەتى عێراقى فیدڕاڵ پیشاندا کە وەک پێویست بەدەمیانەوە نەهاتووە و رایگهیاند: بەغدا 2 ملیاری بۆ ناردین، بەڵام ڕەتمانكردهوەو داوا دەكەین زیاد بكرێت.
ئومێد خۆشناو: قەبارەى زیانەکانى هەردوو لافاوەکەى هەولێر به 26 ملیار دینار دهخهملێندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.