Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 13:04

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان چێشتخانه‌یه‌ک له‌ سلێمانی داخرا

کوردستان TV
100%


بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنی کەهرەمانە لە شەقامی سالم داخست.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، قائیمقامیه‌تی قه‌زای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ى 12 ى 2021، لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ خواردەمەنی کەهرەمانە دەرکەوتوە شوێنەکە بەهیچ جۆرێک پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نابێت و ئەو خواردەمەنیانەی پێشکەشی دەکات تەندروست نییە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کەهرەمانە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.