سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا جه‌ختی له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێی زۆرینه‌ی نیشتمانی نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی بۆ عێراق ده‌كاته‌وه.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ده‌ستنووسێكی خۆی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی "حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجامدابوو.
دووشه‌می ڕابردووش دادگای باڵای فیدڕالی عێراق به فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سند كردبوو و ڕه‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دریش وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م دیاری كرابوو به بردنه‌وه‌ی 73 كورسی په‌رله‌مانی.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له تویتێكدا بڵاوی كردبووه‌وه "سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به‌شداربوون له‌م پڕۆسه دیموكراسییه‌ی نیشتمان به‌تایبه‌تیش دادگای باڵا و سوپاسی برامان فائیق زێدان و دادگای ئیتیحادی و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تی گه‌لی عێراقیش ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئارامیان گرتبوو".
موقته‌دا سه‌در به پێویستیشی زانیبوو كه په‌له بكرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت (زۆرینه‌ی نیشتمانی) نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی و ڕووناكییه‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی نیشتمان و خزمه‌تی گه‌ل بكات و ئارامی فه‌راهم بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.