شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له پارێزگای دیاله 14 هێرشیان ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه 5 تیرۆریستی داعشیان كوشت.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ بۆ چواره‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق پشكنین و كێوماڵكردنی ناوچه چیاكانی حه‌مرین له پارێزگای دیاله‌یان ئه‌نجام دا و هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش پاڵپشت و هاوكارییان بوون.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: هه‌ردوو جۆری فڕۆكه‌ی جه‌نگی F16 و L-159 له هێرشه‌كاندا به‌شداربوون و تێیدا 14 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی پێگه و شوێنی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كرد و به‌هۆیه‌وه 5 تیرۆریستی داعش كوژران.
هه‌ر له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی ئه‌مڕۆدا هێزه‌كانی سوپای عێراق توانیبوویان ته‌رمی 2 هاووڵاتی ڕفێنراو بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها 23 پێگه تیرۆریستان خاپوور كران و 13 بۆمبی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ندان چه‌ك و ماتۆڕسكیل و مۆلیده و پشتێنه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه و تیرۆریستانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.