لە سنووری پارێزگای کەرکووک گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەهۆی غازی سۆپا گیانی لەدەست دا.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای دووبز گەنجێک بەناوی "عومەر کەریم" تەمەن 21 ساڵ کە قوتابیی زانکۆیە بەهۆی غازی سۆپا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی شارۆچکەی دووبز لەمبارەیەوە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کەسوکاری ناوبراو کە چوونەتە ژوورەکەی بینیوویانە بەهۆی زۆری غازەکە و داخستنی پەنجەرەی ژوورەکە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.