Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 11:00

لە 7 شوێنی هەولێر نەوت دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە 7 ناحییەی سنووری پارێزگای هەولێر نەوت دابەش دەکرێت.

ئاری کاکەشین سابیر بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوامین لە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی ناوچە شاخاوییەکان کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت.

ڕاشیگەیاند: لە هەفتەی داهاتوودا دەست دەکرێ بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی دانیشتووی دەوروبەری شاری هەولێر.

هەروەها ئاماژە بەناوی ئەو ناحییانەش دەکات کە بڕیاروایە هەفتەی داهاتوو نەوت تێیدا دابەش بکرێت، ئەوانیش پێکهاتوون لە (قوشتەپە، بەستۆڕە، دارەتوو، بەحرکە، کەسنەزان، بنەسڵاوە و قەزای خەبات).

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە بڕی 55 هەزار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دیاری کراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.