سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، كه‌سوكاری حه‌وڕا ئه‌و منداڵه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له ناوچه‌ی حوسێنییه له شاری به‌غدا ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ر، ماڵی دهستدرێژیكارهكهیان سووتاند.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا حهوڕای ته‌مه‌ن 7 ساڵ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه پیشه‌ی پۆلیس بووه، ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ر و دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد.
تۆمه‌تباره‌كه هاوسێی ماڵی حه‌وڕا بووه و دوای ڕفاندنی ئه‌م كچه ته‌مه‌ن 7 ساڵییه له‌گه‌ڵ برایه‌كی كه ته‌مه‌نی 4 ساڵ بووه، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ری.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا بڵاویان كرده‌وه: وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕووداوه‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كه‌سوكاری حه‌وڕا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی دهستدرێژیكهرهكه له شارۆچكه‌ی حوسێنییه له باكووری شاری به‌غدا و ئاگریان له ماڵه‌كه‌ی به‌ردا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رزوو هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی چوونه‌ته شوێنه‌كه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه: كاردانه‌وه‌كانی ڕووداوه‌كه تادێت گه‌وره ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به خێرایی كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕی عه‌شائیری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.