Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 11:00

تۆمەتبارێک له‌ سلێمانی دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژھەڵات - بنکەی پۆلیسی ئازادی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە تەقەی کردبوو.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئەوەی لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی گەیشتنە ئەو شوێنەی تەقەکەی لێ کرابوو، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێ کردبوو.

ئێستا تۆمەتبار (ز، گ، ر) لەدایکبووی سالی 2000 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.