كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، كاره‌كانیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2021ی عێراق كۆتایی هاتووه و ئه‌نجامه‌كانی كۆتاییان ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌مانه‌ی عامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه.
عیماد جه‌میل ئه‌ندامی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021ی په‌رله‌مانمان ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد، هه‌روه‌ها كۆپییه‌كی ئه‌نجامه‌كانیشمان بۆ ئه‌مانه‌ی عامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕابسپێرێ له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بده‌ن، بێگومان گه‌وره‌ترین به‌ربژێره‌كانی براوه‌ش سه‌رۆكایه‌تی و جێگری په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه، ئیتر كاره‌كانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021ی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات.
جێی باسه ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو دادگای باڵای فیدڕالی به فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 2021ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سند كرد و به فه‌رمیش سه‌رۆك كۆماری ڕاسپارد فه‌رمان بكات له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.