Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 11:01

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 6 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

 

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر-دهۆک 6 کەس برینداربوون.

سەنگەر گۆران پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر-دهۆک لە نزیک پردی گۆپال 6 هاووڵاتی برینداربوون.

لەمبارەیەوە حازم محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی بەردەڕەش بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە، بەهۆیەوە 6 هاووڵاتی کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان بوون بە سەختی برینداربوون.

جێی باسە به‌گوێره‌ی داتای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ هۆکاری زۆربەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ پابەند نەبوونە بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.