ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30 ی 12 ی 2021، ڕكابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی فوتساڵی كچانی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان له ده‌ڤه‌ره جیاجیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، یانه‌ی سنوور میوانداری یانه‌ی گاره ده‌كات، له دوو یاری دیكه‌شدا، له شاری دهۆك، یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڕواندزی میوانی ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی شێخانیش میوانداری یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر ده‌كات، له‌م گڕوپه‌دا، یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی له هه‌ر چوار یاری خۆی به‌ده‌ستهێناوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی دوازده خاڵ له پێشه‌نگ دایه‌و یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك به نۆ خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، هاوكات یانه‌ی شێخان به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی سێیه‌م دایه .
ئه‌مڕۆ یارییه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی کچانی یانه پله نایابه‌کانی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.