ڕۆژ له دوای رۆژ رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان له به‌رز بوونه‌وه دایه‌و به‌شێكی زۆری وه‌رزشوانانیش له ڕیزی تووشبوواندان، له وڵاتی ئیسپانیا‌و له ریزی یانه‌ی بارسه‌لۆنا رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند هه‌رسێ یاریزانی تیپه‌كه‌ی عوسمان دێمبلی و ساموێل ئومتیتی و گاڤی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ژماره‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه تووشی كۆرۆنا بوونه گه‌یشته حه‌وت یاریزان، یانه‌ی بارسێلۆنا له دوو ڕۆژی رابردوو رایگه‌یاندبوو هه‌ریه‌ك له دانی ئالڤێش و كلیمۆن لۆنگلیت و جۆردی ئه‌لباو ئه‌ریخاندرۆ بالدی تووشی كۆرۆنا بوونه.
تووشبوونی ئه‌م یاریزانانه به په‌تای كۆرۆنا له كاتێكدایه یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ری نۆزده‌می خولی ئیسپانیا بارسا رووبه‌رووی رالن مایۆركا ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م یاریه تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له تواناكانی سێرجیۆ بۆسكێتسیش بێ به‌ش ده‌بێت به‌هۆی راگرتنی یاریزانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.