یانه‌ی ئاڕسناڵی ئینگلیزی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه، میكل ئه‌رتیتای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌كه بۆ دووه‌مین جار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
یانه له‌نده‌نیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژی یه‌كی كانوونی دووه‌می دووهه‌زارو بیست‌ودوو له گه‌ڕی بیست ویه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، یاری لوتكه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئارسناڵ و مانچسته‌رستی له یاریگای ئیتیحاد به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئه‌رتیتا ئاماده‌نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌م ڕاهێنه‌ره تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه.
ئه‌رتیتا له‌گه‌ل سه‌رهه‌لدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی ئاداری دووهه‌زاروبیست تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوو، بۆیە ئەمە دووەمین جارە دووچاری كۆرۆنا دێت، ئێستاش جارێكی دیكه ئه‌م ڕاهێنه‌ره له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان خۆی كه‌ره‌نتین كردوه.
بۆیه هەریەکە لە یاردەدەرانی راهێنەر ئەلبێرت ستۆفینبێرگ و ستیڤ راوند، ئەرکی راهێنانی یانەی ئارسیناڵ بۆ یاری به‌رامبه‌ر سیتیزێنز لەئەستۆ دەگرن، جگه له ئه‌رتیتا له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ریه‌ك له كالۆم و تۆمیاسۆ و نایلز و سوارێز تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه.
ڕاهێنه‌ری ئاڕسناڵ تووشی کۆڕۆنابوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.