رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌لمانی له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، لیڤاندۆڤسكی له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی قۆناغی یه‌كه‌می ركابه‌ریه‌كانی بۆندسلیگا، توانیویه‌تی ببێته خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی به تۆماركردنی نۆزده گۆڵ.
به‌مه‌ش ئه‌م هێرشبه‌ره له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی هه‌ر پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دێت، له‌مباره‌وه ئاژانسه‌كانی هه‌وڵ ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه لیڤاندۆڤسكی پێش هه‌ریه‌ك له دۆشان لاهۆڤیچی یاریزانی یانه‌ی ڤیۆرنتینای ئیتالی كه‌وت كه شازده گۆلی له ململانێكانی كالچیۆ تۆماركردوه، هاوكات هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د سه‌لاحی میسری یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپول و كه‌ریم بنزیمای فه‌ره‌نسی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه هه‌ریه‌كه‌یان پادزه گۆڵیان له خوله‌كانی ئینگلته‌راو ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی لیڤاندۆڤسكی له كاتێدایه، وه‌رزی رابردوو ئه‌م ئه‌ستێره‌یه خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناو به دووه‌م باشترین یاریزانی جیهانیش هه‌ڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.