Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 06:43

ئه‌مریکا بڕی 500 هه‌زار دۆلاری بۆ شوێنه‌واری که‌له‌پووری ده‌روازه‌ی بادینان ته‌رخانکرد

کوردستان TV
100%


ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕی 500 هه‌زار دۆلاری بۆ شوێنه‌وه‌رای كه‌له‌پووری ده‌روازه‌ی بادینان ته‌رخانكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 ی 12 ی 2021، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كونسوڵخانه‌ی گشتی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا بڕی  500 ھەزار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ شوێنەواری کەلەپوریی (دەروازەی بادینان) لە پارێزگای دھۆک .
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: پڕۆژەکە پڕۆسەی چاکردنەوەی دروستکراوە بەردینەکان و نۆژەنکردنەوەی پلیکانەکان و لابردنی پاشماوە خاپوربووەکان لەخۆدەگرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: كه‌  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان دوپاتدەکاتەوە و لەو نێوەندەشدا پاراستنی شوێنەوارە دێرین و کەلەپوره‌ گرنگەکانی.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.