وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بریاڕی مه‌سرور بارزانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30 ی 12 ی 2021، له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر بریاڕی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت:
لەسەر بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بوونی دەڤەری سۆران بە ئیداەی سەربەخۆ، بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لەلایەن ڕێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران پەسندکرا، لە سەردانێکی مەیدانی بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. کاوە خلیل) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی و (د. دلۆڤان محمد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و (د. معاف کریم) بەڕێوەبەری گشتی دیوان و پێشوازیکردنیان لەلایەن بەڕێز (هەڵگورد شێخ نجیب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائمقامی قەزاکانی ئەو سنوورە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێز وەزیری تەندروستی بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە دەڤەری سۆران ڕاگەیاند بۆ سەرپەرشتیکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەخۆشخانەکان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە ناو شاری سۆران و قەزاکانی مێرگەسۆر و ڕەواندز و چۆمان. وێڕای ڕاگەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و چارەسەری ئەنجامدراو و پلانی داهاتووی پێشخستنی ڕەوشی تەندروستی لەو دەڤەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.