Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 06:42

فه‌ڕه‌نسا له‌ هاوکاریکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 ی 12 ی 2021،  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌باره‌گای مه‌كته‌بدا، پێشوازی  لە ئۆلیڤیێ دێکوتینیێز کۆنسووڵی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر کرد.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیدا هاتووه‌: لە دانیشتنەکەدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی وێرای بە خێر ھینانی میوان خۆشحالی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ئاماژەی بە وەدا کە فەرەنسا یەکێکە لەو وەڵاتانەی کە گەڵی کورد ڕێز و خۆشەویستیان بۆی ھەیە چونکە ھەمووکات و لە و نەھامەتییانەی کە بەسەر گەڵی کورد ھاتووە فەرەنسا بە ھانای ھاتووە و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستانی و فەرەنسای بەرز نرخاند .
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فازڵ میرانی  بۆ شاندی میوان تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕەوشی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان و بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و سەردانی ھەموو لایەنەکان بۆ لای  جەنابی سەرۆک بارزانی و ھەوڵی ھەمەلایەنە بۆ پێکھێنانی کابینەی نووی حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی کە حکومەتێکی گشتگیر پێک بھێنرێت کە ھەموو لایەنەکان تێدا بەشدار بن و ھیوای خۆاست کە بە پێی دەستوور و ،شەراکەتی راستەقینە پەیرەو بکرێت.
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،  ئۆلیڤیێ دێکوتینیێز کۆنسووڵی گشتی فەرەنسا سوپاسگۆزاری خۆی بۆ ئەم پێشوازییە دەربڕی و سەرەخۆشی و ھاۆخەمی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی چەند ھاوولاتییەک لە لافاوی ھەولێر دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەت و گەلی فەرەنسا لە گەڵ ھەرێمی کوردستان و گەڵی کورد بەرز نرخاند و ئامادەی فەرەنسای بۆ بەردەوامی ھاۆکارییەکانی بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی و ھیوای خۆاست کە حکومەتی داھاتووی عێراق بە بەشداری راستەقینەی ھەموو لایەنەکان پێک بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.