له ئۆپه‌راسیۆنێكدا شه‌ش چه‌كداری تیرۆریستی داعش له چیای قەرەچووغ كوژراون .
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 30-12-2021 بڵاویكردۆته‌وه كه شه‌ش چه‌كداری تیرۆریستی داعش له چیای قەرەچووغ كوژراون .
شانه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: چوار چه‌كداری تیرۆریستی داعش له چیای قەرەچووغ بینراون و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لیوای 50ی پیاده‌ی سه‌ر به فیرقه‌ی 14 به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی له چالاكی خراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ده‌شڵێت: دوو تیرۆریستی دیكه‌ش كوژراون كه هه‌وڵیان ده‌دا رابكه‌ن .
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیشیكردۆته‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا شه‌ش چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژران و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه-ش به هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌ره‌وه ئه‌نجام دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.