سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەم حکوومەتەدا لە ساڵی 2003ـەوە تا ئێستا باشترین بووە، جهختیشی كردهوه كه ئهوان شانازی بەم پەیوەندییانەوه دەکەن.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئهمڕۆ پینجشهممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2003ـەوە باشترین بووە و شانازی بەم پەیوەندییانهوه دەکەین.
ڕاشیگەیاند: گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ماوەیەدا کەمبوون و تێگەیشتن و بەرەپێشچوونی زۆر لە نێوانماندا هەبووە، سوپاسی خودا دەکەین دیالۆگەکەنمان لەسەر بنەمای متمانە بەڕێوەچووە و سەرکەوتووبووین لە تێپەڕاندنی گرژییەکان بە باشترین شێوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مستەفا کازمی ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکانمان سەرکەوتنێکی مەزنیان تۆمار کرد و چەندین شانەی تیرۆرستان و سەرکردەکانیانیان لە ناوبردووە و بەردەوامیش دهبن لە هەوڵەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، هەروەها ئاماژە بە هێزی پێشمەرگەش دەکات لەو ئاڵنگارییەنەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.