سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون ئاشكرای كرد، دوو ڕۆژی تر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری نێوان ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
وائیل ڕوكابی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان موقته‌دا سه‌در ڕیبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: لایه‌نه شیعه‌كان پێداگیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕۆژی 9ی مانگی داهاتووی یه‌كده‌نگی و لێكنزیكبوونه‌وه‌یان هه‌بێت و وه‌ك گه‌وره‌ترین لایه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م موقته‌دا سه‌در له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری نه‌جه‌ف پێشوازی له شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان به‌رهه‌مدار و باش بووه و ته‌ئكیدیشیان كردبووه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.