شه‌وی ڕابردوو له پارێزگای بابل ڕووداوێكی كاره‌ساتبار ڕووی دا كه به‌هۆیه‌وه تاوانبارێك 19 كه‌س ده‌كوژێت و 3 پۆلیسیش بریندار ده‌كات، دواتریش به گوله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێ.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای بابل ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌مشێوه‌ی خسته‌ڕوو: كاتژمێر 3ی عه‌سر زانیاری گه‌یشته ژووری هه‌واڵگری شاره‌دێی جه‌بله به بوونی 2 داواكراوی تاوانبار له ناوچه‌ی ڕهشاید له‌نێو خانووێك به‌ناوی ڕه‌حیم كازم عه‌یاده ئه‌لغه‌ریری.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌واڵگری جه‌بله به‌ره‌و شوێنی بوونی تاوانبار به‌ڕێ كه‌وتن، كاتێك گه‌یشتن خاوه‌ن ماڵه‌كه ته‌قه‌ی له پیاوانی ئه‌منی كرد و ڕووبه‌ڕوویان بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری جه‌بله په‌یوه‌ندی به دادوه‌ری جه‌بله كرد و زانیارییه‌كانی پێدا و دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی هه‌واڵ درایه مه‌فره‌زه‌كانی هێزی سوات بۆ گه‌یشتن به ناوچه‌ی ڕووداوه‌كه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپای سوات ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌یان گه‌ماڕۆدا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خاوه‌نی ئه‌و ماڵه ڕوویدا كه ڕه‌تی ده‌كرده‌وه خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كان بكات، دوای ئه‌وه‌ی دوو له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سواتیش برینداربوون كه یه‌كێكیان گوله به قاچی كه‌وتبوو و ئه‌وی تریشیان گوله‌یه‌ك به جه‌سته‌ی كه‌وتبوو.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای بابل ڕاشیگه‌یاند: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێوان تاوانباری خاوه‌ن ماڵ و هێزه‌كانی سوات له كاتژمێر 7ی ئێواره كۆتاییان هات، كاتێكیش هێزه‌كان چوونه نێو ماڵه‌كه بینیان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كوژراون.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی به‌لگه‌ی تاوان له‌گه‌ڵ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ماڵه‌كه‌دا بریتی بوون له 20 كه‌س، هه‌ندێك له كوژراوه‌كانیش ناوه‌كانیان بریتی بوو له: ڕه‌حیم كازم عیاده ئه‌لغه‌ریری، سه‌لاح ڕه‌حیم، كه‌ریم ڕه‌حیم، فیراس ڕه‌حیم، ئه‌یووب ڕه‌حیم، ئیبتسام ڕه‌حیم، دیانه ڕه‌حیم، یوسڕا ئه‌حمه‌د (هاوسه‌ری ڕه‌حیم)، شه‌یما هیلال (هاوسه‌ری سه‌لام)، عه‌بدوڵا سه‌لام، سه‌عد سه‌لام، عه‌نوود سه‌لام و ئه‌نوار سه‌لام.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ڕه‌حیم كازم عه‌یاد ئه‌لغه‌ریری داواكراوی دادگا بوو به مادده‌ی 4ی تیرۆر، هه‌روه‌ها له‌نێو هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ش به بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ناوبانگی ده‌ركردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.