وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی یاسای ڕێكخستنه‌وه‌ی خێزانی خسته‌وه به‌رباس و ڕه‌تی كرده‌وه بتوانن ئێستا یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی منداڵ له عێراق.
عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهه‌نداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕایگه‌یاند: بۆ عێراق ئێستا كاتێكی گونجاو نییه یاسای ڕێژه‌ی منداڵ ده‌ربكات، به‌هۆی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌خاته سه‌ر شه‌قامی عێراقی.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا داواكاری هه‌یه بۆ ده‌ركردنی یاسای ڕێكخستنه‌وه‌ی خێزان، به‌ڵام داواكارییه‌كان بۆ دیاریكردنی منداڵ و نه‌وه نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه یاسای ڕێكخستنه‌وه‌ی خێزان به دڵنیاییه‌وه بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵ و وه‌چه خستنه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی گونجاو بۆ منداڵان و هه‌روه‌ها پاراستنی ته‌ندروستی ئافره‌تیش.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار كه له ساڵی 2021 بڵاو كراوه‌ته‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق بریتییه له 41 ملیۆن و 190 هه‌زار و 658 كه‌س، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 50.5%ی له ڕه‌گه‌زی نێرن و 49.5%ی له ڕه‌گه‌زی مێن، ڕێژه‌كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه بۆ نموونه به به‌راود له‌گه‌ڵ ساڵی 1980 كه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و كاتی عێراق بریتی بوو له 13 ملیۆن 238 هه‌زار كه‌س.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.