نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵی تازەی زایینی بڵاوکردەوە و تێیدا هیوا دەخوازێت کە ساڵی نوێ ساڵی خۆشی و کامەرانی و سەرکەوتن بەسەر کێشە و قەیرانەکاندا بێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
ساڵى تازه‌ى زايينى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كان، گه‌نجان و له كوردستانييانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له گه‌لانى عێراق و له جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه و قه‌يرانه‌كاندا و كۆتاييهاتنى په‌تا و ناخۆشى بێت. ئومێد، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جيهاندا به هۆى په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانييه‌وه، دوو ساڵى سه‌ختمان به‌ڕێكرد. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام بووين، ڕووداو و به‌سه‌رهاتى دڵته‌زێنى كۆچ و كاريگه‌ريى خراپى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لافاومان بينى. هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م كه ئازيزانيان له ده‌ست دا و به ڕێزه‌وه ياديان دهكهينهوه. سوپاسى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رگه‌ى قه‌يران و كێشه‌كانيان گرتووه.
تێپەڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان، پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، كار و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
له عێراقيش به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه، تێگه‌يشتنى واقعى و ئيراده‌ى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، يهكترقبووڵكردن و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى هه‌مووان له پڕۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێويسته كه متمانه و ئارامى و سه‌قامگيرى بگێڕێته‌وه و به ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هه‌مووان له ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيابن.
سوپاسى هاوپه‌يمانى و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى و دۆستان ده‌كه‌ين كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا پشتگيرى و هاوكارييان كردين. چه‌مك و به‌هاى هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه و پێكه‌وه ده‌بين. وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ى ئه‌رک و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شين و وه‌ك ئه‌ندامێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنينه‌وه، هه‌رێمى كوردستانيش سهرزهمينى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌بێت.
به ئومێد و گهشبينييهوه له ژيان و ساڵێكى تازه و داهاتوو دهڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتووبن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.