ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له بكوژانی قاسم سوله‌یمانی وئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ده‌كات.
شه‌وی رابردوو عه‌مید حاجی زاده،فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران رایگه‌یاند: تۆڵه‌كردنه‌وه به‌رده‌وامه‌و ئێران رێگا نادات بكوژانی قاسم سوله‌یمانی به ئارامی بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها حاجی زاده ده‌ڵێت: دوای كوژرانی سوله‌یمانی ئه‌مرییكییه‌كان ده‌یان زانی كه ئیَمه به‌ئامانجیان ده‌گرین، به‌ڵام نه‌یان ده‌زانی به ئامانجگرتنه‌كه چۆنه، بۆیه ئه‌وان بنكه‌كانیان خسته به‌رگرییه‌وه.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران ده‌شڵێت: بۆردومانكردنی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د سه‌ره‌تایه‌ك بوو، هاوڕێكانی قاسم سوله‌یمانی-ش له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه به‌رده‌وام ده‌بن.
له 3-1-2020 قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس-ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس،جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێكیان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكاوه به رۆكێتی ئاگری جه‌هه‌ننه‌م( هێڵفایه‌ر) كوژران.
شایانی باسه، دوای دوو رۆژی تر دوو ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تێپه‌ڕ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.