Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 07:07

هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌چڕی له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1-1-2022رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی به‌غدا داده‌خرێت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌چڕی بڵاوبوونه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ میدیای عێراق بڵاویكرۆته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگای چوون و هاتنی پردی دوونهۆمیان به‌ ئاراسته‌ی جادرییه‌و كه‌راده‌وه‌ داخستووه‌و له‌چواڕیانی وێستگه‌ی دۆره‌ به‌چڕی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، داخستنی ئه‌و رێگایانه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره‌ بۆ ساڵیادی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌به‌غدا بكرێت.

رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی به‌غدا داده‌خرێت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌چڕی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

شه‌وی رابردوو عه‌مید حاجی زاده‌،فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران رایگه‌یاند: تۆڵه‌كردنه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌و ئێران رێگا نادات بكوژانی قاسم سوله‌یمانی به‌ ئارامی بمێننه‌وه‌.

شایانی باسه‌  دوای دوو رۆژی تر دوو ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تێپه‌ڕ ده‌بێت .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.