Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:14

کۆنتی لەگەڵ بەرپرسانی تۆتنهام کۆده‌بینه‌وه‌ بۆ دیاریکردنی هەڵوێستمان لە مێرکاتۆی زستانەدا

کوردستان TV
100%


ئەنتۆنیۆ كۆنتێی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی یانەكە كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی هەڵوێستی تیپەكەی لە مێركاتۆی زستانەدا.
 كۆنتێ‌ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی بی بی سی ئاشكرای كرد كە لە دوو مانگی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانە لەندەنیەكە هەڵسەنگاندنی وردی بۆ ئاست و توانای سەرجەم یاریزانانی سپێرز كردووەو گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە لە چ هێڵێكی تیپەكەیدا كەموكوڕی هەیەو لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا پشت بە كامە یاریزان دەبەستێت.
 ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە دڵنیایی خۆشی دەربڕی لەوەی هۆگۆ لۆریسی فەڕەنسی كاپتن و گۆڵپارێزی تۆتنهام گرێبەستی درێژدەكاتەوەو لەگەڵ تیپەكەی بەردەوام دەبێت، كۆنتێ‌ جەختیشیكردەوە كە تەواوی هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی یەكێك لە چوار پلەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ و شیاندیان بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ، گوتیشی، هەریەك لە یانەكانی مانچستەرسیتی و مانچستەریونایتدو چێڵسی و لیڤەرپول لە تیپە بەهێزەكانن و دەكرێت پلەكانی پێشەوە بەدەست بێنن، بەڵام یانەی بەتوانای دیكەی وەك ئارسناڵ و وێستهام یونایتدو لیستەرسیتی و ئێڤێرتۆن دەتوانن ململانێی ئەو یانە بەهێزانە بكەن بۆ مسۆگەركردنی پلەكانی پێشەوە.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.