Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:14

لیستەرسیتی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

کوردستان TV
100%


یانەی لیستەرسیتی گورزێكی كوشندەی بەركەوت، ئەویش بەهۆی پێكانی جیمی ڤاردی ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەكەو دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان بۆ ماوەی یەك مانگ.
 ڤاردی تەمەن سی و چوار ساڵ لە یاری شەوی سێشەممەی ڕابردووی نێوان تیپەكەی و لیڤەرپول لە هەفتەی نۆزدەمی خولی ئینگلتەراو بەهۆی بەریەك كەوتنی بە توندی لەگەڵ جۆیل ماتیپ بەرگریكاری لیڤەرپول دووچاری پێكانێكی سەختی ئەژنۆی هات.
 دوای یاریەكەش پشكنینی پزیشكی بۆ پێكانی ڤاردی كراو دەركەوت پێكانێكی سەختی هەیەو بەو هۆیەوە یەك مانگ لە یاریگاكان دادەبڕێ‌.
 ئەمەش لە كاتێكدایە كە باتسۆن داكا هێرشبەری لیستەرسیتی ئەویش بە هەمان شێوە پێكانی هەیەو نزیكەی سێ‌ هەفتە لە ڕیزی تیپەكەی دووردەكەوێتەوە.
 هاوكات هەردوو هێرشبەرەكەی دیكەی لیستەرسیتی كیلیچی ئیهیاناچۆ و ویلفرید ندیدی بانگهێشتی پێكهاتەی هەڵبژاردەی نێجیریا كراون بۆ بەشداریكردن لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا، بۆیە برێندان ڕۆدجێرز ڕاهێنەری لیستەر لە یاریەكانی داهاتوو ڕووبەڕووی گرفت لە هێڵی هێرشبەری تیپەكەی دەبێتەوە.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.