Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:15

بۆ مانه‌وه‌ی له‌ ڕیزه‌کانی یانه‌دا بارسێلۆنا پێشنیازێکی نوێ بۆ عوسمان دێمبڵی ده‌کات

کوردستان TV
100%


چەند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی لە ئیسپانیا هۆكاری هەرەسهێنانی گفتوگۆكانی درێژكردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبلی فەڕەنسی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنه‌یان ئاشكراكرد.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە كە بریكاری كارەكانی دێمبلی داوای لە ئیدارەی بارسا كردووە تەنها لە ساڵی یەكەمی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەیدا پتر لە هەشتا ملیۆن یۆرۆی بۆ خەرج بكرێت، بەڵام ئیدارەی بلاوگڕانا پێشنیازی بۆ دێمبلی كردووە مووچەیەكی گونجاوی بۆ خەرج بكات كە لەگەڵ بنەماكانی یاری دارایی خاوێن یەك بگرێتەوە.
 گرێبەستی ئێستای هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لەگەڵ بارسێلۆنا لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت، هاوكات ڕۆژنامەی سپۆرتی كاتالۆنی ئاشكرایكرد كە دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆكانی دێمبلی لەگەڵ ئیدارەی یانە كاتالۆنیەكە بەبێ‌ هیچ ئەنجامێك، بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوس پەیوەندیان بە یاریزانەكە كردووە تا لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوو لە پرۆسەیەكی گواستنەوەی ئازادو بەبێ‌ بەرامبەر بیگوازنەوە ڕیزی تیپەكەیان.
 هەر بە پێی زانیاریەكانی هەمان ڕۆژنامە هەریەك لە یانەكانی پاریس سانجێرمان و تۆتنهام و مانچستەریونایتد بە هەمان شێوە هەوڵی گواستنەوەی دێمبلی تەمەن بیستوچوار ساڵ دەدەن.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.