Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:15

یاریزانێکی دیکه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تووشی کۆڕۆنابوون

کوردستان TV
100%


چەند ڕۆژێكە شەپۆلی كۆرۆنا بۆ سەر یاریزانان و ئەندامانی یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامە، نوێترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕیزی یانەكە تۆماركرا، ئەویش دوای ئەوەی لە پشكنینە تاقیگەییەكان دەركەوت، لوكا یۆڤیچی سڕبی و یاریزانی ڕیال هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
 بۆیە یاریزانەكە لە ماڵەكەی خۆی كەرەنتین كراو لە دوو یاری داهاتووی یانەی شاهانە لەبەرامبەر یانەكانی خیتافی لە خولی ئیسپانیاو دیپۆرتیڤۆ ئەلكۆیانۆ لە جامی شای ئیسپانیا دادەبڕێ‌.
 لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەریەك لە یاریزانانی ڕیال، ڤینیسیۆز جونیۆرو كۆرتوای گۆڵپارێزو فیدی ڤالڤێردی و ئێدواردۆ كاماڤینگا بە هەمان شێوە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، بەڵام لە نوێترین پشكنینی تاقیگەییدا، دەركەوت، كۆرتواو ڤالڤێردی و كاماڤینگا پەتاكەیان تێپەڕاندووەو چاوەڕوان دەكرێت بگەڕێنەوە مەشقەكانی تیپەكە.
 پێشتریش هەریەك لە ماركۆ ئەسێنسیۆ و گاریس بەیل و ئاندرێ‌ لۆنینی گۆڵپارێزو ڕۆدریگۆ گویس و مارسێلۆ داسیلڤاو لوكا مۆدریچ و ئیسكۆ ئەلاركۆن و دێڤید ئالاباو دێڤید ئەنچیلۆتی كوڕو یاریدەدەری كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر بە هەمان شێوە تووشی كۆرۆنا بووبوون، بەڵام هەر هەموویان ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندو لەو پەتایە چاك بوونەوە .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.