میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە كە یانەی بایرین میونشن هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ دێیان كولوسێڤسكی سویدی و ناوەڕاستكاری یانەی یوڤێنتوس واژووبكات.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد كە بایرن ڕكابەری هەریەك لە یانەكانی ئارسناڵ و تۆتنهام دەكات بۆ سوود وەرگرتن لە تواناكانی كولوسێڤسكی، گرێبەستی ئێستای یاریزانەكە لەگەڵ یوڤێ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروبیست وپێنج تەواو دەبێت و بەرپرسانی یانەكەش بە كەمتر لە چل ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابن.
كولوسێڤسكی تەمەن بیستویەك ساڵ كە بە ڕەچەڵەك مەكدۆنیە، پێشتر لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ئەتالانتاو پارما یاری كردووەو لە سەرەتای ساڵی دووهەزاروبیستەوە لە ڕیزی یوڤێنتوس دایە .
بایرین میونشن هەوڵ دەدات لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ دێیان کولوسێڤسکی سویدی واژووبکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.