جواو كانسێلۆی پۆرتوگالی و بەرگریكاری یانەی مانچستەرسیتی ڕایگەیاند، چوار كەسی دەمامكدار هێرشیان كردۆتە سەر ماڵەكەی و ئەویش بەرگری لە خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی كردووەو ڕووبەڕووی هێرشكاران بۆتەوە، بۆیە كەمێك ئازاری پێگەیشتووە.
كانسێلۆ ئاشكراشی كرد كە چوار كەسەكە تەواوی زێڕو خشڵەكانی ماڵەكەیان دزیوە، گوتیشی، ئەو ترسنۆكانە هەوڵیاندا ئازاری خۆم و ئەندامانی خێزانەكەم بدەن، بەڵام ڕووبەڕوویان وەستامەوەو هەروەك بە دەموچاومەوە دیارە چیان لێكردووم، گرنگ ئەوەیە نەیانتوانی خێزانەكەم ئازار بدەن، بەڵام تەواوی زێڕەكانی ماڵەكەیان لێ دزیم و هەڵاتن.
هەر لەبارەی ئەم ڕووداوە ئیدارەی یانەی مانچستەرسیتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە شۆك بوون و حەپەسان بە بیستنی هەواڵی هەڵكوتانە سەر ماڵی كانسێلۆ و ئازاردانی لە لایەن چوار كەسی دەمامكداری نەناسراوەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئیدارەی سیتیزێنز جەختیكردەوە كە ئەم ڕووداوە پێشهاتێكی مەترسیدارەو هێزەكانی پۆلیسی بریتانیا هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردووە.
لهلایهن چهند کهسێکهوه هێرشدهکرێته سهر جواو کانسێلۆی پورتوگالی و بەرگریکاری مانچستەرسیتی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.